Download Old Music by Mazhar khaleghi is Javani valatem In pm30music
متن آهنگ قدیمی جوانی ولاتم
♫=======پی ام سی موزیک======♫
چیاکانت هەناوی خۆم دڵئاوایە کێو و ماڵی تۆ
هەوارانت دڵی کوردە چ بژوێنە شیو و دۆڵی تۆ
چ خۆشە سەیری نزارانت
چ شینە مەزرای هەوارانت
¦¦¦♪♪¦¦¦
وەختی گوڵانە دەمەو ئێوارە ئەی کوردستانی گوڵاڵانم
وڵاتی جوانم، سەرەو بەهارە هەر ئەتۆی باغ و گوڵستانم
بەڕازانی کچانی تۆ
بە سەیرانی کێو و دۆڵی تۆ
بە جێژوانی شەوانی تۆ
بە لافاوی شیو و دۆڵی تۆ
ئەزیزە بۆم دار و بەردی تۆ
¦¦¦♪♪¦¦¦
بەڕێزە لام گەرم و ساردی تۆ
وەختی گوڵانە دەمەو ئێوارە ئەی کوردستانی گوڵاڵانم
وڵاتی جوانم، سەرەو بەهارە هەر ئەتۆی باغ و گوڵستانم
♬=======پی ام سی موزیک======♬
پخش آنلاین آهنگ مظهر خالقی به نام جوانی ولاتم